١٥ کانونی یەکەم ٢٠٢٠ - ١٣:٣٧
شارەوانێک لە ئامەد بە ٩ ساڵ زیندانی سزا درا

شارەوانی شاری کوجاکوی، لە پارێزگای ئامەد لە پارتی هەدەپە بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان بە ٩ ساڵ زیندانی زیندانی کرا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ  ڕۆژدا نازیلەر، شارەوانی کوجاکوی، لە پارێزگای ئامەد لە پارتی هەدەپە کە پێشتر لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە لەکار دەکرابوو، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان بە ٩ ساڵ زیندانی سزا درا.

بە پێی هەواڵی سی ئێن ئێن تورک، ئەمڕۆ نزیلەر بە ئامادە بوون لە لقی ١١ ی دادگای ئامەد ئەو تۆمەتگەلەی ڕەت کردەوە.

شیاوی باسە لە سزانامەکەی نازیلەردا، ناوبراویان وەکوو ئەندامێکی پەکەکە  ناو بردووە و ماڵی ناوبراویش وەکوو شوێنی دیداری هێزەکانی پەکەکە ناسێندراوە.

342/